سەردێڕ:

کازمی: ژمارەیەک کەس بەهۆی تۆمەتی هەڵبەستراوەوە ساڵانێکە بەندکراون

PM:05:39:05/01/2022

4064 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "رۆڵی ھێزەکانی ئەمریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە عێراق کە شەڕکردن بوو کۆتایی ھاتووە"، دەشڵێت،"ژمارەیەک کەس ھەن بەھۆی تۆمەتی ھەڵبەستراو ساڵانێکە لە گرتووخانەدا بەندکراون."


نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، مستەفا کازمی دووپاتی کردووەتەوە کە رۆڵی رووبەڕووبوونەوەی ھێزەکانی ئەمریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە عێراق کە شەڕکردن بوو، کۆتایی ھاتووە و سەرجەم بنکە سەربازییەکان رادەستی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کراونەتەوە."

مستەفا کازمی دەشڵێت، "لە ئێستادا ژمارەیەک لە راوێژکاران لە عێراقدا بوونیان ھەیە کە لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکاندا، ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن."

راشیگەیاندووە، "ھەندێک ھەوڵی بێسوود بۆ بەئامانجکردنی سەربازگەکانی عێراق دراون و ھەر لە سەرەتای رۆژانی یەکەمی ساڵی نوێدا، چەند موشەکێک بۆ بەئامانجگرتنی سەربازگەکانی عێراق ئاراستەکراون، بەدڵنیاییەوە ئەوە دەبێتە مایەی شڵەژاندنی رەوشی ئەمنی و سەقامگیری وڵات."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ژمارەیەک کەس ھەن بەھۆی تۆمەتی ھەڵبەستراو ساڵانێکە لە گرتووخانەدا، بەندکراون و خۆم سەردانی ژمارەیەک لەو بەندکراوانەم کردووە و ھەندێک لەو حاڵەتانەم بینیووە و بەمەبەستی ھەماھەنگیی و پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ ئەوەی چاو بە دۆسییەکانی ئەو بەندکراوانە بخشێنێتەوە، سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی دەکەم."













گەلەری