سەردێڕ:

مەسعود بارزانی لەبارەی بڕیارەکەی یونسکۆوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

PM:05:12:28/07/2021

6664 جار خوێندراوەتەوە

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەبارەی ناساندنی بەشێک لەناوچەی هەورامان بە ناوچەی شوێنەواریی لەلایەن یونسکۆوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "هەورامان ناوچەیەكی گرنگی كوردستانە كە هەمیشە ڕۆڵی بەرچاوی لە فەرهەنگ و ئەدەب و مێژوو و شۆڕش و سیاسەت و بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستاندا هەبووە."


ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی پەیامێکی لەبارەی تۆمارکردنی بەشێک لە ناوچەی هەورامانی لەلایەن رێکخراوی یونسکۆوە وەک ناوچەیەکی شوێنەواریی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "ئەو بڕیارەی یونسكۆ دەستكەوتێكی ترە بۆ خەڵكی كوردستان و ناوچەی هەورامان".

دەشڵێت، "بەم بۆنەوە هیوای ئارامی و پێشكەوتنی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەی هەورامان دەخوازم".

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ پویا تاڵیب نیا بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەلتوری هەورامان بە ئاژانسی هەواڵی برنای راگەیاند، ئەمڕۆ لە چل و چوارەمین دانیشتنی لیژنەی شوێنەوارناسی جیهانی لە رێکخراوی یۆنسکۆ دۆسیەی تۆمارکردنی هەورامانی پەسەندەکرێت.

بەوتەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەلتوری هەورامان، پەسەندکردنی ناوچەی هەورامان وەک ناوچەیەکی شوێنەواری لە جیهاندا بەرەوپێشچوونی ناوچەکە و گەشەسەندنی زیاتر دەستەبەردەکات و بەمەش مێژوو و کەلتوری ناوچەکە دەپارێزێت.












گەلەری