سەردێڕ:

نور بەسەر شێرپەنجەدا سەرکەوت خۆی گەیاندە کۆلێژی پزیشکی

AM:08:17:03/01/2022

8856 جار خوێندراوەتەوە

نور زاکری تەمەن ١٨ ساڵ، ئەو خوێندکارەی شێرپەنجە نەیتوانی ببێتە ئاستەنگ لەبەردەم گەیشتن بە خەونەکانی و لە کۆلێژی پزیشکی وەرگیرا.


کاتێک بابەتەکە دێتەوە سەر توشبوون بە یەکێک لەو نەخۆشییانەی لەناو خەڵکدا بە مەترسیدار ناسراون و مامەڵەکردن لەگەڵیاندا و بەردەوامی لە بەدەستھێنانی خەونەکان و سەرکەوتن کەمێک سەخت دەردەکەوێت، بەڵام چیرۆکەکەی نور سەلماندنی ئەوەیە کە چێژێکی زۆر دەبەخشێت بە کەسەکە.
نور زاکر ناوی کچێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی پارێزگای نەجەفە لە باشوری عێراق، کە خوێندکاری قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بوو کاتێک بۆی ئاشکرابوو توشی شێرپەنجە بووە، ئەوەش تەنھا مانگێک پێش ئەوە بوو تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی قۆناغی ١٢ی زانستی دەستپێبکات.
نور زاکر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئەمڕۆی بەغدا باسی لەوەکردووە، پێویست بوو  یەکێک لە بژاردەکان پەسەند بکات لە نێوان تەواوکردنی خوێندنەکەیدا و وەرگرتنی چارەسەر پزیشکییە پێویستەکان و دواتر گەڕانەوە بۆ خوێندن، بەڵام نور ئەوەی ھەڵبژارد کە ئاواتی ژیانی خۆی بەدیبھێنێت بەوەی ئەو کۆلێژە تەواو بکات کە خەونی بووە.
نوری ١٨ ساڵ لە درێژەی قسەکانیدا پەیامێکی ھەبوو بۆ گەنجان، دەڵێت "دەمەوێت بە ھەموو گەنجان و ھەموو کەسێک بە گشتی بڵێم کاتێک قورسی و ئاستەنگەکان دێتە رێگەتان پێویستە رووبەڕویان ببنەوە و بەسەریاندا زاڵبن و کۆڵ نەدەن."
نور زاکر لە درێژەی قسەکانیدا داوایکرد کە گواستنەوەی بۆ بکرێت لە کۆلێژی پزیشکی بەسرەوە بۆ کۆلێژی پزیشکی نەجەف بەھۆی ئەوەی لەوێ چارەسەر وەردەگرێت و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆشیەتی.
 













گەلەری