سەردێڕ:

ئەڵمانیا نیوەی وێستگە ئەتۆمیەکانی دادەخات

AM:10:14:01/01/2022

2888 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە ساڵی نوێدا نیوەی وێستگە ئەتۆمیەکانی وڵاتەکە دادەخەن و لەمەودوا پشت بە وزەی پاک دەبەستن بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.


لەو بارەیەوە، ئۆلاف شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، سێ وێستگەی ئەتۆمی دادەخەن ئەوەش لە چوارچێوەی پلانیان بۆ بەکارهێنانی وزەی پاک لە بری وێستگەی ئەتۆمی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.

راشیگەیاند، وێستگە ئەتۆمییەکان بڕێکی زۆر لە دوانۆکسیدی کاربۆن بەرهەمدەهێنن و ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر پیسبوونی ژینگەی وڵاتەکە.

ئەڵمانیا خاوەنی شەش وێستگەی ئەتۆمییە لە هەریەکە لە شارەکانی هامبۆرگ و هانۆڤەر و ئاخن کە بەشێوەیەکی سەرەکی بەکاریاندەێنێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.













گەلەری