سەردێڕ:

نرخی نەوت گەیشتە چەند؟

AM:08:06:01/01/2022

18268 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٧ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد لە دوێنێ نرخەکەی دابەزیوە.


ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٥ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."













گەلەری