ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ماوەی رۆژێکی دیکەش پشووی سەری ساڵیان درێژکردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی سەری ساڵەوە رۆژێکی دیکەشیان کردووەتە پشوو و لە یەکشەممەدا خوێندکاران و فەرمانبەران دەست بە دەوام ناکەنەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە بری ئەوەی رۆژی
دووشەممە، ١/٣ی ساڵی نوێ، دەست بە دەوامی فەرمی دەکرێتەوە لە ناوەندەکانی خوێندن و
فەرمانگەکاندا.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، "بڕیارەکە
تەواوی وەزارەتەکان و فەرمانگە و ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی
دەگرێتەوە."
ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵانە
بەهۆی هاتنی ساڵی نوێ و پشووەکانی سەری ساڵەوە، لە عێراق و هەرێمی کوردستانیشدا
نزیکەی هەفتەیەک پشوو رادەگەیەندرێت و بڕیار بوو بۆ ئەمساڵ لە ٢ی ١ی ٢٠٢٢ و رۆژی
یەکشەممە لە عێراق دەست بە دەوامی فەرمی بکرێتەوە.