سەردێڕ:

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: ھێزە شەڕکارەکانمان بە یەکجاری لە عێراق کشاونەتەوە

PM:05:00:27/12/2021

2784 جار خوێندراوەتەوە

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، ھێزە شەڕکەرەکانیان بە یەکجاری لە عێراق کشاونەتەوە. دەشڵێت، "ئەوانەی لە عێراق ماون بۆ پێشکەشکردنی راوێژ و مەشقپێکردنە".


ئەمڕۆ دووشەممە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سوریا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، ھێزە شەڕکەرەکانیان بە یەکجاری لە عێراق کشاونەتەوە.
 ئاماژەی بەوشداوە،  کشانەوەیان لە عێراق لە دوای دانانی خشتەیەکی دیاریکراو بووە لە ئەنجامی گفتوگۆ ستراتیژییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکادا.
باسیان لەوەشکردووە، کشانەوە بۆیە خێراتر کراوە، چونکە ھێزەکانی عێراق و پێشمەرگە توانای شەڕکردنیان باشە و دەتوانن رووبەڕووی داعش ببنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا رێککەوتن لەسەر کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە و ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی. لەماوەی رابردووشدا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، تا کۆتایی مانگی کانونی یەکەمی ئەم ساڵ ھیچ ھێزێکی شەڕکەری وڵاتەکەی لە عێراقدا نامێنێتەوە.












گەلەری