سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بوک و زاوایەک لە ناو لافاودا ئاهەنگ دەگێڕن

PM:03:52:25/12/2021

7776 جار خوێندراوەتەوە

بوک و زاوایەکی مالیزی بەبێ گوێدانە خراپی کەش و هەوا و ئەو شەپۆلی بارانەی روبەرووی ناوچەکە بووەتەوە و لافاوی لە زۆربەی شوێنەکانی وڵاتدا دروست کردووە، ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان ئەنجام داوە.


گرتە ڤیدیۆی ئاهەنگی ئەو بوک و زاوایە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، هەروەک دەردەکەوێت بەشێوەی دەستوری تایبەت بە وڵاتەکەیان ئاهەنگی هاوسەرگیریان لەناو لافاو و کۆبوونەوەی ئاوی باراناودا ئەنجام داوە، ئەو بوک و زاوایە بە پێکەنین و دڵخۆشییەوە ئاهەنگەکەیان بەڕێوەبردووە.

ڤیدیۆی ئەو ئاهەنگە زیاتر لە هەشت ملیۆن بینەری هەبووە، هەندێک لە بینەرانی گرتە ڤیدیۆکە هانی بوک و زاواکەیان داوە و پیرۆزبایی ژیانی نوێیان لێکردوون ئەمە لەکاتێکدا بەبێ گوێدانە خراپی کەش و هەوا ئاهەنگەکەیان سازداوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی سمارت لۆکاڵی ناوچەکە، بوکەکە ناوی سۆفیا نەبیلە سولەیمانە، بەپێی پلانەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا بە ئامادەبوونی ٢٠٠ کەس لە هاوڕێ و خێازن و کەسە نزیکەکانی ئاهەنگەکە ئەنجام بدات، بەڵام بارانبارین بەردەوام بووە و کۆبوونەوەی ئاو و لافاو زۆربەی شوێنی ئاهەنگەکەی گرتووە، بەبێ گوێدانە ئەو دۆخەش ئاهەنگەکەیان ئەنجام داوە.



 
 












گەلەری