PM:04:02:11/09/2026
1064 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانەی رەتدەکاتەووە کە باس لە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی دەکەن و دەڵێت، بەرهەمە نەوتییەکانی تایبەت بە هاووڵاتییان بە نرخە پاڵپشتیکراوەکەی پێشووی خۆیان دەمێننەوە.
ئەمڕۆ هەینی ١١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، گۆڕانکارییەکانی نرخی سوتەمەنی تەنیا دامودەزگە حکوومییەکان و کەرتەکانی تر دەگرێتەوە، جەختیش کردەوە، سووتەمەنیی دابینکراو بۆ هاووڵاتییان بە بەردەوامی و بە هەمان نرخی پاڵپشتیکراوی پێشوو دابەش دەکرێت.
کۆمپانیای
دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، ئەو زانیاری
و دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بە گۆڕانی نرخی بەرهەمە نەوتییەکان
بڵاوبوونەتەوە راست نین و بە هەڵە لێکدانەوەیان بۆ کراوە.
هاوکات
جەختی لەوە کردەوە، ئەو سووتەمەنییەی بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێت بە هیچ شێوەیەک
ئەم گۆڕانکارییانە نایگرێتەوە و پرۆسەی دابەشکردنی بە نرخێکی پاڵپشتیکراو لەلایەن
دەوڵەتەوە بەردەوام دەبێت و هیچ بارگرانییەکی دارایی لەسەریان دروست ناکرێت.