سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی: یەکێتیی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم

PM:11:18:10/09/2026

1056 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، بەڵام جەختی کردەوە، دەبێت ئەو حکومەتە لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە بێت و بە بێ جیاوازی خزمەتی هاووڵاتییان بکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند یەکێتیی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و جەختی کردەوە، دەبێت کابینەی داهاتوو لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە بێت، ئاماژەی بە پابەندبوونی حزبەکەشی کرد بەرامبەر بە بەڵێنەکانی بۆ خزمەتکردنی بێ جیاوازیی هاووڵاتییان.

ئەم لێدوانانەی قوباد تاڵەبانی لە کاتێکدا دێن، کە نزیکەی دوو ساڵ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕیووە، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنە سەرەکییەکان لەسەر شێوازی دابەشکردنی پۆستەکان و بەڕێوەبردنی حکومڕانی، تا ئێستا کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکنەهێنراوە.













گەلەری