سەردێڕ:

وەزارەتی پەروەردە یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریكرد

PM:12:51:10/09/2026

2152 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ساڵنامەی خوێندنی بۆ ساڵی نوێی (٢٠٢٦ - ٢٠٢٧) پەسەند کرد و ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ـی ئەم مانگەی وەک یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرد، هاوکات خشتەی تاقیکردنەوەکان و پشووە فەرمییەکانیش ئاشکرا کران.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، پەیمان خواجە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بەپەسەندکردنی ساڵنامەی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ـی ئەم مانگە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە.

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە وردەکاریی وادەی تاقیکردنەوەکان و پشووەکانی دیاری کرد و ڕایگەیاند، ٢٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، یەکەم ڕۆژی دەستپێکی دەوامی قوتابیان لە قوتابخانەکان دەبێت.


١٥ـی کانونی دووەم تا ٢٤ـی کانونی دووەم، تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم ئەنجام دەدرێت.

١١ـی ئازاری ٢٠٢٧، تا ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٧، پشووی بەهارەی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەبێت، و لە ٢٤ـی هەمانمانگ دەوامی قوتابخانەکان دەستپێدەکاتەوە.

١٠ـی نیسانی ٢٠٢٧، تا ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٦، تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و ١٢ـی ئامادەیی بەڕێوەدەچێت.

٢ـی ئایاری ٢٠٢٧، تا ١٣ـی ئایاری ٢٠٢٧، تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بۆ پۆلە ناکۆتاکان، لەگەڵ تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بەڕێوەدەچێت.

٣١ـی ئایاری ٢٠٢٧، تا ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، تاقیکردنەوە گشتییەکانی نیشتمانی (بەکالۆریۆس) بۆ پۆلی ١٢ـی ئامادەیی ئەنجام دەدرێن و کۆتایی بە ساڵی خوێندن دەهێنرێت.














گەلەری