PM:04:46:06/09/2026
10192 جار خوێندراوەتەوە
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر رێگای گەلی عەلی بەگ رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە نێوان پیکابێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا روویدا و بە وتەی هاتووچۆی سۆران، بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە. بەپێی زانیارییەکان ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە دایک و کوڕن.
ئەمرۆ یەکشەممە، ٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، "رووداوەکە لە جۆری لێکدان بووە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (پیک ئەپ تۆیۆتا تاک قمارە) و (نیسان ڕۆگ) لە سنووری گەلی عەلی بەگ".
هاتوچۆی سۆران ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئەنجامی رووداوەکەدا دوو گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هاوکات هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات، لەپێناو سەلامەتی خۆیان و سەرنشینان، پابەندی خێرایی دیاریکراو و رێنماییەکانی هاتووچۆ بن، بۆ ئەوەی دووربن لە رووداوی دڵتەزێن.