سەردێڕ:

دابەشکردنی بەشەخۆراکی شەشەمی ئارد دەستی پێکرد

PM:07:55:10/09/2026

284 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی شەشەمی ئاردی مانگانەی راگەیاند و ئاشکرایکرد، لە قۆناغی یەکەمدا ناوچە هەژارنشینەکان سوودمەندی یەکەم دەبن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی شەشەمی ئارد و پڕکردنەوە و دابەشکردنی گەنم بەسەر سەرجەم ئاشەکاندا دەستی پێکرد.

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی پێشەسازیی دانەوێڵەش ئاماژەی بەوە کرد، کۆمپانیاکەیان لە هەمان رۆژدا پرۆسەی بڕین و بەشکردنی گەنمی بەسەر سەرجەم ئاشەکاندا دەستپێکردووە، بڕیاریشە لە رۆژی یەکشەممە (١٣ـی ئەیلولی ٢٠٢٦) پرۆسەی بڕینی ئەلیکترۆنی بۆ بریکارەکانی خۆراک لە بەغدا و تەواوی پارێزگاکان دەستپێبکات، بە مەرجێک لە قۆناغی یەکەمدا پێشینە بدرێت بە ناوچە هەژارنشینەکان تاوەکو بە زووترین کات پێیان بگات.













گەلەری