PM:09:52:09/09/2026
1224 جار خوێندراوەتەوە
نەخۆشخانەی منداڵبوون و ئافرەتان لە کەرکوک رووداوێکی دەگمەنی پزیشکیی تۆمارکرد و تێیدا دایکێک چوار دووانەی کچی بە تەندروستییەکی باشەوە هێنایە دنیاوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بڵاویکردەوە، لە نەشتەرگەرییەکی سەركەوتوودا لە نەخۆشخانەی منداڵبوون و ئافرەتان، بە سەرپەرشتیی تیمێکی پزیشکیی تایبەتمەند چوار منداڵی دووانەی کچ لە دایک بوون، لە ئێستاشدا دایکەکە و هەر چوار کۆرپەلەکە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان و بارودۆخی تەندروستییان جێگیرە.
فەرمانگەی
تەندروستیی کەرکوک ئاماژەی بەوەش کردووە، پرۆسەی منداڵبوونەکە لە رێگەی
نەشتەرگەرییەوە و بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراوە.
دەشڵێت،
پرۆسەی نەشتەرگەرییەکە بەپێی بەرزترین پێوەرە تەندروستییەکان بەڕێوەچووە و
دەستبەجێ چاودێریی پێویست بۆ دایکەکە و کۆرپەلەکان دابینکراوە تاوەکو لە سەلامەتییان
دڵنیاببنەوە.