سەردێڕ:

پارەی مووچەی هەرێم ئامادەیە و تەنیا واژۆی وەزیری دارایی ماوە

PM:07:22:09/09/2026

1284 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، پارەی تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیە و ناردنی تەنیا بەندە بە واژۆکردنی نووسراوی تەمویل لەلایەن وەزیری داراییەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەپێی وتەی چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق، پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی ئاب (هەشت) بەردەستە، بڕیارە دوای ئەنجامدانی مەقاسەی ١٢٠ ملیار دینارەکە و واژۆکردنی نووسراوەکە لەلایەن وەزیری داراییەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا پارەی مووچەی هەرێم بنێردرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو چاوگە، پرۆسەی ناردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێم لە ئێستادا تەنیا لەسەر واژۆی فالح ساری وەزیری دارایی عێراق وەستاوە، تاوەکو دوای ئەنجامدانی مەقاسەکردنی بڕی ١٢٠ ملیار دینارەکە، بڕیاری کۆتایی لەسەر رەوانەکردنی تەمویلەکە بدات.

ئاماژەی بەوەش کرد، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا وەزیری دارایی نووسراوی فەرمی تەمویلی مووچەی هەرێم واژۆ بکات و رێکارەکانی تەواوببن، تاوەکو پارەکە رەوانەی هەرێمی کوردستان بكرێت.













گەلەری