سەردێڕ:

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە سلێمانی؛ کەسێک بە سەختی بریندار بوو

PM:07:14:10/09/2026

492 جار خوێندراوەتەوە

لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی رووداوێکی تەقەکردن روویدا و بەهۆیەوە هاووڵاتییەک بە سەختی برینار بوو، پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکە دەرچووە و بەدواداچوون بەردەوامە.


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، ئاری لەتیف حەمە وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی رووداوێکی تەقەکردن روویدا و بەهۆیەوە کەسێک بە سەختی برینداربوو، لە ئێستاشدا تەندروستیی بریندارەکە ناجێگیرە و لە ژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە، هەوڵەکانی پۆلیس بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە بەردەوامن.

سەرچاوەیەکیش لە کەرتی تەندروستییەوە تایبەت بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دۆخی تەندروستیی کەسە بریندارەکە ناجێگیرە و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە ئێستادا لە ژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە.













گەلەری