PM:06:34:10/09/2026
396 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هاتووچۆ کۆتایی پێهێنا، کە زنجیرەیەک ئاسانکاریی وەک کەمکردنەوەی سزاکان و هەڵوەشاندنەوەی دووقاتکردنەوەی سزاکان و رێگەدان بە رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل و درێژکردنەوەی وادەی بەکاربوونی ساڵانە لەخۆدەگرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، محمد خەفاجی ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان رایگەیاند، پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای هاتووچۆ ئەنجامدا، کە تێیدا بڕیار لەسەر رێگەدان بە رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل و کەمکردنەوەی بڕی سزاکان و هەڵوەشاندنەوەی سزای دووقاتکردنەوەی سزاکان، هاوكات پێشنیازی درێژکردنەوەی ماوەی بەکاربوونی ساڵانەی ئۆتۆمبێل بۆ ١٠ ساڵ کراوە.
وتیشی،
لە بەرامبەر ئەو ئاسانکارییانەی کە لە هەموارکردنەوەکەدا هاتووە، رێکارەکانی
بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری و پشکنینی هەزەی ئۆتۆمبێل تووندتر دەکرێتەوە.
لە
لایەکی دیکەوە، هەندێک لە پەرلەمانتاران رەخنەیان لە شێواز و و ناڕێکوپێکی
سەپاندنی سزاکان گرت، بەتایبەت لە کاتێکدا کە شەقامەکان خراپ و نەگونجاون بۆ
شۆفێریکردن، هاوكات داوایان کرد سیستمی ئاگادارکردنەوەی سەرپێچیکاران رێکبخرێتەوە،
کار بۆ رێکخستنی هاتووچۆی (توکتوک)یش بکرێت، کێشەی دووبارەبوونەوەی تابلۆی
ئۆتۆمبێلەکان چارەسەربکرێت و ماوەی یاسایی بۆ رەتکردنەوەی سزاکان لە ١٥ رۆژەوە بۆ ٣٠
رۆژ زیاد بکرێت.