PM:05:26:10/09/2026
392 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق و کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و گۆڕانکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، ئیلبروس کوترا شێڤ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق و ماکسیم رۆبین کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوایین گۆڕانکارییەکان و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
لە
کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا بە وردی تیشکیان خستەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی
حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە
سیاسییەکان و بارودۆخی گشتیی عێراق و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە کرد.
لە کۆبوونەوەکەیاندا و پرسی پێکهێنانی کابینەی
نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکاریەکان و بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ
کرا.