سەردێڕ:

ناوی دەرچووانی پۆلی ١٢ رەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرا

PM:03:51:10/09/2026

444 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ئەنجامی پۆلی ١٢ـی قوتابیان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نێردرا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، پەیمان خواجە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە راگەیاند، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی بە بەشەکانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی سەر بە سیستمەکانی ئەمریکی، بەریتانی و ئای بی، بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نێردرا.

هاوکات عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا باسی لەوەکردبوو، "ئامادەکارییەکان بۆ وەرگرتنی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگەکان تەواو بوون و بەگوێرەی توانای زانکۆکان، زۆرترین دەرفەتی وەرگرتن بۆ دەرچووان رەخسێنراوە".













گەلەری