PM:03:16:10/09/2026
648 جار خوێندراوەتەوە
لەسەر راسپاردەی بانکی ناوەندیی عێراق، حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بڕیاری لادانی بەپەلەی بۆ سەرجەم نووسینگە و کۆمپانیاکانی تایبەت بە فۆڕێکس و ئاڵوگۆڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەرکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی ئابی ٢٠٢٦، فەرماندەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ماوەبەسەرەچوو، وەزارەتی ناوخۆی راسپاردووە، راستەوخۆ دەست بە داخستنی ئەو ناوەندانە بکەن کە بەبێ مۆڵەتی فەرمی کار دەکەن.
هاوکات،
بڕیارەکە ئەو کۆمپانیا و گرووپانەش دەگرێتەوە کە هەوڵ دەدەن لەژێر ناونیشانی
بازرگانیی جیاواز یان رێگەی فێڵکارییەوە درێژە بە هەمان چالاکی بدەن.
بەپێی راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری،
ئامانج لەم بڕیارە رێگرییە لە فێڵکاریی دارایی، پاراستنی سەرمایەی هاووڵاتییان و
راگرتنی بازرگانیی نایاسایی بە دراوەوە.