سەردێڕ:

دادگایکردنی لاهور جەنگی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا

PM:02:26:10/09/2026

676 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکان، دادگایکردنی لاهور جەنگی و دەستگیرکراوەکانی لالەزار بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا و رۆژی یەکشممە، ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، وادەی نوێی دادگاییکردنەکە دیاری دەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، چاوگێک لە ناو دادگا بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، بڕیاربوو دادگایکردنی لاهور جەنگی، و ژمارەیەک لە دەستگیرکروانی لالەزار لە دادگای سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا.

باسی لەوەش کرد، چاوەڕێ دەکرێت رۆژی یەکشەممە، ١٣ـی ئەیلوول، دادگای سلێمانی وادەی نوێی دانیشتنەکە دیاری بکات. هەفتەی ڕابردووش دانیشتنی دادگاییکردنەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا بوو، کە تێیدا تەنیا وتەی شەش لە تۆمەتباران وەرگیرابوو.













گەلەری