کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنی، کەشی سبەینێ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارە لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاویەکانی دهۆک.
ئەمرۆ شەممە ٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبورایەتی گشتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕیگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت
و و لە کاتەکانی ئێوارە لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لەگەڵ ئەگەری بارینی
نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاویەکانی دهۆک.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ٤٠ پلەی سیلیزی
پیرمام : ٣٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٣٨ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : ٤٠ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٤٣ پلەی سیلیزی