PM:07:20:03/09/2026
1948 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی وڵاتەکەی لە ئێران، رەخنەی لە شێوازی رووماڵکردنی میدیاکان گرت و وتی، بۆ ئەو کەسانەی رەتی دەکەنەوە بە وردی راپۆرت لەسەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەمان لە ئێران بڵاو بکەنەوە، ئێمە بڕێکی زۆر لە چەکە قورسەکانمان لە بەردەستدایە، کە زۆر زیاترە لەوەی لەم جەنگەدا یان هەر جەنگێکی دیکەدا بەکاری بهێنین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی چەک ئێستا بێ وێنەیە و وتی، ئێمە سەرقاڵی کۆگاکردنی چەکین و خۆمان بۆ هەر ئەگەرێکی لەناکاو ئامادە دەکەین، هەروەها وتی، ئێمە ئەو چەکانە بۆ بەرژەوەندیی ئابووریی وڵاتەکە هەڵدەگرین نەک بۆ فرۆشتنیان بە لایەنەکانی دیکە، بەڵام بەمزووانە پرۆسەی فرۆشتنی چەک بە هاوپەیمانان دەست پێ دەکاتەوە.
باسی لەوەشکرد، رەخنەی لە ئیدارەی جۆ بایدن گرت و
وتی با ئەوە بزانرێت کە ئیدارەی بایدن بڕێکی زۆر لە چەکەکانی بەبێ بەرامبەر بە ئۆکرانیا
داوە، کە ژمارەکەی زۆر زیاترە لەو چەکانەی ئێمە لە ئێران بەکارمان هێناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەدان ملیار دۆلار بەبێ بەرامبەر
بە ئۆکرانیا و ناتۆ دراوە، لەکاتێکدا ئەوروپا دەیتوانی تێچووی ئەو چەکانە دابین
بکات، جەختیکردەوە، ئەمریکا ئەو پارەیەی لە
وڵاتانی ئەوروپی داوا کردووە، ئەگەرچی داواکارییەکە بە درەنگەوە بووە.