سەردێڕ:

باشترین سەرچاوە خۆراکییەکان بۆ دەستکەوتنی ڤیتامین ڤیتامن B12

PM:06:29:22/12/2021

8620 جار خوێندراوەتەوە

دەکرێت هەندێک خواردنی دڵخوازت کە دەیخۆیت پڕیبێت لە فیتامین B12، بۆیە پێویست ناکات سیتەمی خۆراکی زۆر بگۆڕیت بۆ دەستکەوتنی ئەم ڤیتامینە.


ماڵپەڕی"کیلڤلاند کلینک" ئەو خواردنانەی ئاشکراکردووە کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین B12:

شیر

شیر و بەرهەمەکانی پڕیانە لە ڤیتامن B12.

هێلکە

زەردێنەی هێلکە زۆر لە سپێنەکەی زیاتر ڤیتامن B12 تێدایە، بەڵام ئاگادارهێلکە زۆری کۆریسترۆڵ تێدایە و نابێت زۆر خۆری بکرێت تیایدا.

ماست

برێکی زۆر باشی ڤیتامن B12 تێدایە و ئاسان هەزم دەکرێت.

ماسی سەلەمۆن

ئەگەر لە قتودا بێت یان بەفرێشی هەردووکیان بڕێکی باشی ڤیتامن B12 تێدایە

گۆشتی مانگا

سێ پارچە یان دوان پێشنیارکراوە لە هەفتەیەکدا، برێکی زۆر باشی ڤیتامن B12 تێدایە.

جگەر و گورچیلە

ئەو دوو خواردنە سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامن B12 بەڵام برێکی کۆلیسترۆڵیان تێدایە باشترە بەشێوەیەکی بەردەوام نەخورێن.

ر.ئ













گەلەری