ئاژانسی هەواڵی "شینخوا"ی چینی بڵاویکردەوە، بە تەمەنترین ژنی جیهان کە تەمەنی ١٣٥ ساڵ بووە، لە چین کۆچی دواییکردووە.
بەگوێرەی ئاژانسی "شینخوا"ی چینی، ئەو ژنە ناوی "ئەلمیهان سیتی" بووە و لە شاری کاشگر لە هەرێمی شینگیانگی ئۆغورییەکان ژیاوە، تەمەنی ١٣٥ ساڵ بووە.
هاوکات، کەسوکارەکەشی و کەسانی نزیکیشی ئاماژەیان بەوەکردووە،
ئەلمیهان لەمساڵانەی دواییدا خۆی کارەکانی ماڵەکەی کردووە و هاوکاریکردنی هیچ کەسێکیشی
لە کاروبارەکانی رۆژانەیدا قبوڵنەکردووە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ژنە هەر چەندە تەمەنی
زۆر هەڵکشاوە، بەڵام لەکاروبار و پێداویستییەکانی رۆژانەدا، هاوکاریی منداڵ و نەوەکانی
کردووە.