نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی جەژنی هەستانەوەی حەزرەتی مەسیحەوە دەڵێت،هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پێکەوەژیان، تەبایی و یەکترقبووڵکردنی هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی نیسانی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم وتی، هاوڵاتييانى مەسیحي بەشێکی رەسەن و دانەبڕاوی کۆمەڵگەی کوردستانن.
وتیشی، هاوڵاتییانی
مەسیحی بەشێکی
رەسەن و دانەبڕاوی کۆمەڵگەی کوردستانن و مێژوویەکی پڕ لە خەبات و هاوبەشییان لەگەڵ
گەلی کوردستاندا هەیە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هیوادارە ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی بۆ هەمووان.