PM:05:52:04/04/2026
924 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی هەرێم دەڵێت، وڵاتبەدەرکردنی سەدان هەزار کوردی فەیلی و بێسەروشوێنکردنی دەیان هەزاری دیکەیان، جینۆسایدێکی رەگەزپەرستانەی بەعس بوو کە مێژوویەکی رەش و رابردوویەکی تاڵی پڕ لە هەڵەی بۆ عێراق بەجێهێشت و پێویستە حکومەتی فیدراڵ قەرەبووی مادی و مەعنەوی کوردانی فەیلی بکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٤ـی نیسانی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم وتی، " ئەمڕۆ یادی بەئازاری ٤٦ ساڵەی زنجیرە تاوانەکانی جینۆساید و وڵاتبەدەرکردن و بێسەروشوێنکردنی خوشک و برایانی کوردی فەیلی دەکەینەوە. ئەو ستەملێکراوانەی لە شاڵاوێکی دڕندانەی رژێمی ئەوسای عێراقدا، تەنیا لەبەر کوردبوون و داکۆکیکردن لە ناسنامە و مافە رەواکانی گهلەکەیان، ڕووبەڕووی لهسێدارهدان، کوشتن، گرتن، شوێنبزركردن و دەرکردن بوونەوە و رەگەزنامە و سامان و ماڵ و موڵكيان لێ سەندرایەوە".
وتیشی، لەم یادەدا
دووپاتى دهكهنهوه حکومەتی عێراق پێویستە ئەرکى خۆى جێبهجێ بكات و بەپێی
بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق كه تاوانهكهى به جينۆسايد ناساندووه،
قەرەبووی ماددی و مەعنەویی قوربانییان و زیانلێکەوتووان بکاتەوە و رەگەزنامە و
موڵک و ماڵیان بۆ بگەڕێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
"دەبێت ئەو رابردووە تاڵە بۆ هەموومان ببێتە پەند و وانە و بۆ داهاتوویەکی
باشتر لەسەر بنەمای پێکەوەیی و یەکترقبووڵکردن لە عێراقدا سوودی لێ وەربگرین، بۆ
ئەمەیش بەردەوام لە هەوڵ و کۆششدا دەبین و هەرچی پێویست بێت هاوکار دەبین".