سەردێڕ:

عێراق لەبارەی تێپەڕبوونی کەشتییەکی بە گەرووی هورمزدا روونکردنەوە دەدات

PM:08:19:23/03/2026

1180 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی دەریایی عێراق رایگەیاند، کەشتی گواستنەوەی دەریایی بەسڕە دوێنێ گەیشتووەتە بەندەرەکانی عێراق، کە لە بەندەرەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییەوە هاتووە، دوای تەواوکردنی گەشتەکەی بە سەرکەوتوویی.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەشتییەکە پێش دەستپێکردنی شەڕ بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە، بە پێچەوانەی ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە لە کاتی شەڕدا تێپەڕیوە.

هاوکات، کۆمپانیاکە پابەندبوونی بێوچانی خۆی بە سەلامەتی تیم و کەشتییە دەریاییەکانی و چاودێریکردنی بەردەوامی جوڵەی بەلەمەکان بە درێژایی کاتژمێر، پابەندبوون بە بەرزترین ستانداردەکانی سەلامەتی دەریایی بۆ دڵنیابوون لە گەشتکردن بە سەلامەتی و پاراستنی کارمەندەکانی لە هەموو بارودۆخێکدا دووپات دەکاتەوە.

دەشڵێت، وێڕای جەختکردنەوەی پابەندبوونی خۆی بە شەفافیەت، داوا لە میدیاکان و خەڵک دەکات وریا بن و زانیاری لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگرن، هەروەها خۆیان بەدوور بگرن بەهۆی ئەو دەنگۆیانەی کە دەتوانن زانیاری هەڵە و درۆ بڵاوبکەنەوە.













گەلەری