سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتن و تاران لەسەر رێککەوتنێکی ١٥ خاڵی گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن. دەشڵێت،"ئێرانییەکان خۆیان پەیوەندییان پێوە کردووین".
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا بەفەرمی دەستپێكردنی دانوستانەكانی لەگەڵ ئێران راگەیاند و وتی، دوێنی ستیڤ ویتكۆف و بێرنارد كۆشنەر قسەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران كردووە، دانوستانەكان بەشێوەیەكی گشتی زۆر بەباشی بەڕێوەدەچن.
دەشڵێت، ئێرانییەكان
خۆیان داوای گفتگۆیان كردووە، ئێستا لەگەڵ هەندێك كەس لە ناوخۆی ئێران گفتوگۆ دەكەین
كە ئاقڵن و خاوەنی رێزن لە ناوخۆی وڵاتەكەدا و وتیشی، "ئێران زۆر پەرۆشی ریككەوتنە
و رەنگە لە ماوەی كەمتر لە پێنج رۆژدا رێككەوتن رابگەیەنرێت".
باسی لەوەشکردووە.
ئێستا لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گفتوگۆ لەسەر ١٥ خاڵ دەكەن، یەكێك لەو خاڵانە كۆتاییهێنانی
چەكی ئەتۆمیی ئەو وڵاتەیە.
ترەمپ ئەوەشی
خستەڕوو، گەشبینە بە گفتوگۆ و دانوستانەكان لەگەڵ ئێران و رایگەیاند، "گرەو دەكەم
كە ئەو رێككەوتنە سەردەگرێت و لە ماوەی كەمتر لە پێنج رۆژدا رێككەوتن رادەگەیەنین".
سەبارەت بە رابەرە
نوێیەكەی ئێران، دۆناڵد ترەمپ وتی، "نازانم
موجتەبا خامنەیی، ماوە یان نا، بەڵام هیوادارم نەکوژرابێت، پێم وایە بەرپرسانی ئێران
خۆشیان نەیان بینیوە".