کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە عێراق ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ دەستپێکردنی وەرزی ساغکردنەوەی گەنم راگەیاند و پێشبینیش دەکات بڕی بەرهەمی ئەمساڵ بگاتە زیاتر لە چوار ملیۆن تەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، حەیدەر نووری گەرعاوی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق رایگەیاند، هەموو سایلۆ و لق و پێگەكانی کۆمپانیا لە پارێزگاکان ئامادەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرزی نوێی گەنم کە بڕیارە لە مانگی نیساندا دەست پێ بکات .
ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆسەکە لە پارێزگاکانی
باشوور و بە تایبەت لە موسەننا و بەسڕە دەست پێ دەکات چونکە یەکەم ناوچەن کە بەرهەمەکانیان
پێ دەگات .
وتیشی، پێشبینییەکانی
وەزارەتی بازرگانی نیشانی دەدەن کە بڕی گەنمی ئەمساڵ لە نێوان چوار ملیۆن بۆ ٤.٥
ملیۆن تەن دەبێت و پلانەکان پێش مانگێک ئامادە کراون و لە لایەن لێژنەی ناوەندییەوە
پەسەند کراون.
سەبارەت بە سەلامەتیی
گەنجینە ستراتیژییەکانیش جەختی کردەوە کە سایلۆکان بە تەواوی لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا
پارێزراون و ئەو بارانە زۆرەی دوێنێ و ئەمڕۆ هەرێم و عێراقی گرتەوە هیچ زیانێکی بە
گەنمە کۆگاکراوەکانی ئێستا نەگەیاندووە.