سەردێڕ:

ئێران لەبارەی گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمریکا وەڵامی ترەمپی دایەوە

PM:04:41:23/03/2026

920 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دوو رۆژە دانوستان و گفتوگۆ لەنێوان وڵاتەكەی و ئێران دەستپێكردووە، میدیاكانی ئێران لەزاری سەرچاوەیەکانیانەوە بڵاویانكردەوە، هیچ دانوستانێک لە ئارادا نییە و پێشنیار نەکراوە، گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشووی خۆی .


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئاژانسی فارسی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، هیچ پەیوەندییەکی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا نییە، سەرەڕای لێدوانەکەی کەمێک پێش ئێستای دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ئەنجامدانی گفتوگۆی بنیاتنەر لەگەڵ تاران.

هاوکات ئاژانسی تەسنیم لە زاری بەرپرسێکی ئەمنییەوە بڵاویكردەوە، گەروی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ ئەو دۆخەی پێش جەنگ هەبوو، بازاڕەکانی وزە بە ناجێگیری دەمێننەوە و هیچ دانوستانێکی بەردەوامیش لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نییە.

ئەوە لەكاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە رایگەیاندبوو، لە دوو ەۆژی رابردوودا گفتوگۆی زۆر باش و بەرهەمداریان لەگەڵ ئێران هەبووە وبە پشتبەستن بە ئاراستە و کەشی ئەم گفتوگۆیان بڕیاریداوە كە هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران بۆ ماوەی پێنج رۆژ دوابخەن.













گەلەری