PM:03:28:23/03/2026
600 جار خوێندراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخی ناوچەکە کرد و وتیان، پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ راگرتنی شەڕ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشە و ناکۆکییەکان، گرنگیشە عێراق و هەرێم لەو جەنگە دووربخرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ تۆم بێریندسن، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا وتی، پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ راگرتنی شەڕ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشە و ناکۆکییەکان، پێویستیشە عێراق و هەرێم و لە شەڕی ناوچەکە تێوەنەگلێن.
لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، نیگەرانیی وڵاتەکەی و یەکێتیی
ئەورووپای لە ئەگەری فراوانبوونی زیاتری شەڕ و ململانێکان و لێكهوتهكانى
دەربڕیوە و جەختیشی لە پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی عێراق و
هەرێمی کوردستان کردۆتەوە.