PM:02:52:23/03/2026
856 جار خوێندراوەتەوە
سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، دابەشکردنی غاز لە سلێمانی بەڕێژەی ٪٧٠ ئاسایبووەتەوە و سبەینێ ١٥ کارگەی تر دەستبەکارەکانی دەکاتەوە و رێژەکە بەرز دەبێتەوە بۆ ٪٩٠.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، عومەر عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی وتی، هیچ قەیرانێکی کەمیی غاز لە شارەکە نەماوە و تەنیا ئەمڕۆ ٢٣٥ بارهەڵگری پڕ لە بتڵە غاز براونەتە گەڕەکەکان و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ سەرهەڵدانی کەمیی
غازی ماڵان، ١٨٥ بریکار، بە نرخێکی گرانتر بە هاوڵاتییان فرۆشتووە، پسووڵەی
سەرپێچییان بۆ کراوە.