سەردێڕ:

زیاتر لە ٩٣٠ هاوڵاتی لە هیندستانەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق

PM:01:14:23/03/2026

756 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، لە رێگەی شەش گەشتی ئاسمانییەوە تا ئیستا زیاتر لە ٩٣٠ هاوڵاتیان لە هیندستانەوە گەڕاندووەتەوە عێراق.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، باڵیۆزخانەکەیان لە هیندستان لەچوارچێوەی هەوڵەکانی شانەی قەیرانەکان، شەش گەشتی گەڕانەوەی عێراقییەکانی لەو وڵاتەوە رێکخستووە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەی لە هیندستان گیریان خواردبوو لە ئێستادا گەڕێندراونەتەوە.

دەشڵێت، لەو شەش گەشتەدا زیاتر لە ٩٣٠ هاوڵاتی و ١١ تیمی هێڵی فڕۆکەوانیی عێراقیان لە رێگەی سعودیەوە گەڕاندووەتەوە.













گەلەری