AM:08:37:23/03/2026
1064 جار خوێندراوەتەوە
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی رایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ ترسی خۆی دەربڕیوە لە ئەگەری وەستاندنی جەنگ، لە کاتێکدا ئاژانسی هەواڵگریی ئیسرائیل باسی لەوەکردووە، شکستیانهێناوە لە پێکانی بەشێکی زۆری ئامانجەکانیان و بەشێکی زۆری ئۆپەراسیۆنەکانیان بێئەنجام بوون.
ئەمڕۆ ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی ئاشکرایکردووە، بنیامین ناتانیاهۆ ترس و نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لە ئەگەری بڕیاری راگرتنی جەنگ لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، لە کاتێکدا ئاژانسی هەواڵگریی ئیسرائیل دەریخستووە کە بەشی زۆری ئۆپراسیۆنەکانیان بێئەنجام بوون.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، پێش جەنگەکە، ئاژانسی هەواڵگریی ئەمریکا دەریخستبوو لە ئەگەری
هەڵگیرسانی جەنگیشدا، ئەگەری شکستی ئـێران لە جەنگەکەدا زۆر لاوازە، ئێستاش
بۆچوونیان وایە کە ئەوانەی ئێستا لە ئـێران لە دەسەڵاتدان، بەوشێوەیەی ئێستا لە
دەسەڵاتدا دەمێننەوە.