ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبووەوە نرخی لیرەی تورکی بەجێگیری مایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش نرخەکەی ١٥٠ دینار بەرزبووەتەوە بەراورد بە دوێنی.
ھاوکات، ھەزار و ٣٤٠ لیرەی تورکی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی لیرە بە جێگیری ماوەتەوە.
ھەروەھا، ١٠٠ دۆلاریش بە سێ ملیۆن و ٢٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە دوێنێ تمەن ٢٠ ھەزار دابەزی.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.