سەردێڕ:

ترەمپ: ئێران رێککەوتنی دەوێت بەڵام ئێمە شەڕمان دەوێت

PM:01:25:06/03/2026

1092 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت، هێرش و بۆردومانەکانیان بۆ سەر خاکی ئێران بەردەوام دەبێت و دەشڵێت، ناردنی هێزی زەمینی بۆ ئێران کات بەفیڕۆدان دەبێت.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی وتی، هێزی دەریایی ئێران لەناو چووە و داوای رێککەوتن دەکەن، بەڵام ئێمە شەڕی زیاترمان دەوێ.

وتیشی، تەنها لە ماوەی سێ رۆژدا، ٢٤ کەشتیی جەنگیی ئێرانیان نوقم کردووە و نزیکەی ٪٦٠ بۆ ٪٦٤ـی کۆی توانای مووشەکی و پەیوەندییەکانی تاران لەناوچوون بەوهۆیەوە لە ئێستادا نە هێزی ئاسمانییان هەیە نە بەرگریی ئاسمانی.

هەروەها داوای لە گەلی ئێران کرد کە راپەڕین بکەن و وڵاتەکەیان وەربگرنەوە چونکە باشترین دەرفەتە بۆ ئێرانێکی نوێ، داواشی لە دیپلۆماتە ئێرانییەکان کرد لە وڵاتانی جیهان داوای مافی پەنابەری بکەن و یارمەتی ئەمریکا بدەن لە داڕشتنەوەی داهاتووی وڵاتەکەیان.













گەلەری