AM:12:10:06/03/2026
1664 جار خوێندراوەتەوە
تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران دەڵێت، شەپۆلێکی تری هێرشە مووشەکییەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل دەستیکردووە و دەیان مووشەکی بالیستی ئاراستەی ئامانجە ستراتیژییەکان کراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی بالیستیان ئاڕاستەی تەلئەبیب کردووە.
هاوکات سوپای ئیسرائیلیش زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی توندی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی
بەیرووت ئەنجامدا، کە بە پلەی یەکەم باشووری پایتەختی کردووەتە ئامانج.
ئەم بۆردومانە لە چوارچێوەی پەرەسەندنی
ململانێکانە لەگەڵ حیزبوڵڵا، بووەتە هۆی
کوژران و برینداربوونی دەیان کەس و وێرانبوونی چەندین باڵەخانەی نیشتەجێبوون.