PM:10:44:05/03/2026
1480 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و شاندێکی یاوەری سەردانی کونسوڵخانەی تورکیایان کرد لە هەولێر و گفتوگۆیان کرد لەبارەی بارودۆخی ناوچەکە و هەردوولا هاوڕابوون کە ئەو ئاڵۆزیانەی وڵاتانی ناوچەکەی گرتووتەوە دەرەنجامی جەنگێکی سەپێندراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، راگەیاندنی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری بڵاویکردەوە، عەلی باپیر، بەیاوەری بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، سەردانی کونسوڵخانەی گشتی تورکیای لە هەولێر کرد و لە سەردانەکەدا جەختکرایەوە لەسەر زیاتر برەودان بە پەیوەندی نێوان کۆماری تورکیا و کۆمەڵی دادگەری کوردستان.
دەشڵێت، لە
کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ناوچەکە گفتووگۆی لەبارەوە کرا و هەردوولا هاوڕابوون کە ئەو
ئاڵۆزیانەی وڵاتانی ناوچەکەی گرتووتەوە دەرەنجامی جەنگێکی سەپێندراوە.
هاوکات باس لە
گرنگیی رۆڵی کۆماری تورکیا کرا لە رێگریکردن لە فراوانبوونی بازنەی جەنگ و پاراستنی
سەقامگیریی ناوچەکە، هەروەها جەخت لەسەر دوورخستنەوەی هەرێمی کوردستان لە ئاڵۆزییەکان
و پارێزگاری کردن لە قەوارەی سیاسیی هەرێم کرایەوە.