PM:07:43:05/03/2026
1232 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، هیوادارە حکومەتی نوێی عێراق پەیڕەوێکی نیشتیمانیی سەربەخۆ بگرێتەبەر و دەشڵێت، عێراق خوازیاری پەیوەندییەکی هاوسەنگە لەگەڵ هەموواندا بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی و سەقامگیری ناوچەکە بکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی، پێویستە عێراق ببێتە رەگەزێکی کارای هاوسەنگی لە دەوروبەری هەرێمی خۆیدا.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، دیالۆگ و تەواوکاریی ئابووری کورتترین رێگەن بۆ چەسپاندنی سەقامگیری.
دەشڵێت، هیوادارە
حکومەتی چاوەڕوانکراو پەیڕەوێکی نیشتیمانیی سەربەخۆ بگرێتەبەر و تێوەگلانی جەمسەربەندییەکان
نەبێت، بەڵکو کار بکات بۆ بنیاتنانی شەراکەتی نێودەوڵەتیی تۆکمە بەپێی ئەو رێککەوتنانەی
کە ئاسایش و گەشەپێدانی عێراق بەهێز دەکەن و رێز لە سەروەرییەکەی دەگرن.
وتیشی،
عێراق چاوی لە پەیوەندییەکی هاوسەنگ و بەهێزە لەگەڵ هەمووان بێ جیاوازی، بەو شێوەیەی
کە خزمەت بە بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی و سەقامگیری ناوچەکە بکات.