حکومەتی چین رەزامەندیی لەسەر بەکارهێنانی جۆرێک لە دژەتەن دەربڕی کە لە لایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا بەرهەم هێنراوە.
ئیدارەی بەرهەمە پزیشکییە نیشتیمانییەکانی چین، رەزامەندیی لەسەر بەکارهێنانی ئاوێتەی دوو جۆر دژەتەن دەربڕی کە لە لایەن کۆمپانیای "Bionsciences Brii" بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا بەرهەم هێنراوە.
ئیدارەکە مەرجی
ئەوەی دانراوە کە دژەتەنەکان بۆ کەسانی تەمەن ١٢-١٧ ساڵ بەکاربهێنرێت.
کۆمپانیای
"Bionsciences Brii" ئاشکرای کردبوو، لەسەر ئاستی جیهان ئەم
دژەتەنانە بۆ ٨٤٧ نەخۆش بەکارهێنراون و ئەوە دەرکەوتووە کە بە رێژەی لە سەدا ٨٠ رێژەی
گیان لەدەستدانی کەم کردووەتەوە.
هەروەها کۆمپانیاکە
ئەوەشی خستبووەڕوو کە ئەم دژەتەنه کاریگەریی لەسەر جۆرەکانی ئهلفا، بێتا و دەلتای
ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و لێکۆڵینەوەکانیش لەسەر کاریگەری دژەتەنەکە لەسەر شەپۆلی ئۆمیکرۆن،
بەردەوامن.