سەردێڕ:

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق لەبارەی راگرتنی تیک تۆکەوە روونکردنەوەیدا

PM:01:59:09/12/2021

14112 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق رەتیکردەوە کە ھیچ پلانێک ھەبێت بۆ راگرتن و داخستنی تیک تۆک، ھاوکات، میکانیزمی راگرتنی بەرنامەکانی روونکردەوە کە بە چ شێوازێک دەبێت.


ئەمرۆ پێنجشەممە، رەعد مەشھەدانی وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ھەندێک لە پێگەکانی سۆشیاڵ میدیا و پێگە ھەواڵییەکان زانیارییان بڵاوکردووەتەوە کە گوایە بڕیار وایە پێگەی تیکتۆک دابخرێت و کارەکانی بەردەست نەبێت لەناوخۆی عێراقدا، بەڵام ئەو قسانە دوورن لە راستییەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، داخستنی ھەر بەرنامە و پێگەیەک بەداواکاری حکومەتی ناوەند یاخود ئەنجوومەنی نوێنەران دەبێت لە وەزارەتی پەیوەندییەکان و پاش پێداچوونەوە و خستنەرووی تەواوی ھۆکار و زانیارییەکان وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق نوسراو پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بەمەبەستی دەنگدان لەبارەیەوە.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا رەعد مەشھەدانی باسی لەوەکرد، لە ئێستدا ھیچ شتێک  لە ئارادا نییە لەبارەی داخستنی ھەر بەرنامەیەک یاخود پێگەیەکی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا.












گەلەری