PM:08:03:13/02/2026
2100 جار خوێندراوەتەوە
نوسینگەی سودانی دەڵێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و باسیان لە چاودێریکردنی پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان كردووە.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێگەیشتووە و باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و رێگاکانی پەرەپێدانیان کردووە، بەتایبەتی سەبارەت بە پڕۆژەی رێگای گەشەپێدانی ستراتیژی، هاوکات قسەش کراوە لەبارەی رێگاکانی زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.
وتیشی، هەردوولا
جەختیان لە گرنگی چاودێریکردنی پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و پێویستی
هەماهەنگی هاوبەشی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر كردووەتەوە، لەگەڵ
بەردەوامی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە، هەروەها گرنگی درێژەدان بە
دیالۆگ و پەنابردن بۆ چارەسەری ئاشتیانە و رێگرتن لە پەرەسەندنی ململانێکان، بۆ
رزگارکردنی ناوچەکە و خەڵکەکەی لە مەترسیەکانی شەڕ.
ئەم پەیوەندییە
تەلەفونیەی نێوان سودانی و ئەردۆغان لەكاتێكدایە، لەچەند رۆژی رابردوودا و داوای
لێدوانەكەی هاكان فیدان لەبارەی دۆخی ئەمنی عێراق، پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو
وڵات جۆرێك لە گرژی تێكەوت و وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی توركیا بانگهێشتكرد.