سەردێڕ:

لەبارەی زیادکردنی پارەی بەشەخۆراک روونکردنەوە درا

PM:06:21:13/02/2026

1612 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە بە زیادکردنی بڕی ئەو پارەیەی هاوڵاتیان لە بەرامبەر وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە دەیدەن و بۆ هەر تاکێک لە ٥٠ دینارەوە زیادکراوە بۆ ٢٥٠ دینار.


ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وتی، حکومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە هەموارکردنەوە و زیادکردنی کرێی خزمەتگوزاری و قازانجی بریکارەکانی خۆراک (وەکیلەکان) زیادبکرێت.

وتیشی، پشکی قازانجی بریکارەکان بۆ هەر تاکێک لە (٥٠) پەنجا دینارەوە زیادکراوە بۆ (٢٥٠) دووسەد و پەنجا دینار و بە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەش، لەمەودوا هەر هاوڵاتییەک لە کاتی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانەدا، دەبێت بڕی هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ هەر کەسێک بدات بە بریکاری خۆراکەکەی، ئەمەش وەک کۆی گشتی تێچووی وەرگرتنی ماددە خۆراکییەکانە.













گەلەری