فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، پێنج هەزار و ٧٠٠ زیندانیی داعش لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) وتی، گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق کۆتاییهاتووە و پێنج هەزار و ٧٠٠ زیندانی لە زیندانەکانی سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق لە ژێر چاودێرییەکی توند.
وتیشی، دواین گەشتی گواستنەوەی
چەکدارەکان شەوی ١٢ـی شوبات ئەنجامدراوە و پرۆسەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان
و حکومەتی عێراق بووە، دەستخۆشی لە هێزە بەشداربووەکان دەکات و دەڵێت، سەرکردایەتی عێراق رۆڵێکی گرنگی هەبووە لەو
پرۆسەیەدا، کە ئامانجی سەرەکی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم
هەنگاوە وەک بەشێک لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکانە بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش
لە سوریا و بەهێزکردنی کۆنتڕۆڵی زیندانەکان وەسف دەکرێت.
هاوکات، کێڤن لامبێرت،
فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان وتی، گواستنەوەی ئەم ژمارە زۆرەی
دەستبەسەرکراوەکان بە شێوەیەکی رێکخراو، دەبێتە هۆی ئەوەی چەکدارانی داعش نەتوانن
سوود لە دۆخی سوریا وەربگرن بۆ دووبارە خۆرێکخستنەوەیان.