سەردێڕ:

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی کەمکردنەوەی دەوام لە مانگی رەمەزاندا روونکردنەوە دەدات

PM:04:42:13/02/2026

1644 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەڵێت، بڕیاری کەمکردنەوەی دەوامی فەرمی بۆ دامودەزگاکان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا قوتابخانەکان ناگرێتەوە.


ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بڕیاری کەمکردنەوەی دەوامی فەرمی بۆ دامودەزگاکان لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا قوتابخانەکان ناگرێتەوە، کاتژمێرەکانی خوێندن بەپێی خشتە پەسەندکراوەکان بەردەوام دەبێت بەبێ گۆڕانکاری لە مانگی رەمەزاندا، بەمەبەستی دڵنیابوون لە تەواوکردنی پرۆگرامی خوێندن بەپێی پلانەکانی پەروەردە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رێنمایین دەرکرد بە کەمکردنەوەی یەک کاتژمێر دەوامی فەرمانبەران لە مانگی پیرۆزی رەمەزان.













گەلەری