PM:04:35:13/02/2026
1368 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەڵێت، بەرپرسیارێتی حكومەتی سوریايە پارێزگاری لە تەواوی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بکات بە کوردیشەوە.
دوابەدوای رێککەوتنەکانی ئەم دوایەی نێوانی هەسەدە و حکومەتی کاتی دیمەشق، ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە و لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوە کردووە، پێشوازیی لە رێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی هەسەدە دەکەن، كە مانگی رابردوو واژۆكرا.
وتیشی، پێویستە
هەموو لایەنەکان بە بڕگەکانی رێککەوتنەکەوە پابەندبن و ئەرکی حکومەتی کاتی
دیمەشقیشە مافی کورد لە سوریادا بپارێزێت.
وەک دەرخستنی نیازپاکی و جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنەکەش هێزەکانی
دیمەشق لە ناوچەکانی تەل بەراک و تەل خەمیس کشانەوە و لە جێگایان ئاسایشی ناوخۆی
رۆژئاوای کوردستان جێگەی گرتنەوە، هاوکات شەوی هەینیش گەمارۆی سەر کۆبانێ و
ناوچەکانی دەوروبەری شكێنرا و هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە گەیشتنە ناو شارەکەوە و
هاوکاری و پێداویستیەکان گەیەندرایە خەڵکی شارەکە.