بازرگانیی عێراق، دەستپێکردنەوەی کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی گرنگی لە کارتی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکدا راگەیاند، کە دیارترینیان سڕینەوەی ناوی مردووان و راگرتنی بەشەخۆراکە. هاوکات لە هەنگاوێکی نوێدا، پرۆسەی زیادکردنی ناوی منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ لە رێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە دەستپێکرد، کە پارێزگاکانی دهۆک و هەڵەبجە دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە فەرمی دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی راگرتنی بەشەخۆراک، هەڵگرتنی راگرتن و سڕینەوەی ناوی مردووانی لە سەرجەم لقەکانی دابەشکردنی خۆراک راگەیاند.
بە پێی راگەیەندراوی
نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتەکە، لەگەڵ ئەو بڕیارەدا، خزمەتگوزاریی زیادکردنی
منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ لە رێگەی بەرنامەی ئەلیکترۆنیی کارتی بەشەخۆراکەوە لە
نۆ لقی دیاریکراو کارا کراوە و لقەکان بریتین لە: (دهۆک، هەڵەبجە، بەلەد، سەڵاحەددین،
واست، میسان، زیقار، بابل و دیوانیە).
هاوکات بەڕێوەبەری
گشتیی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی، سەبارەت بەم هەنگاوە
وتی، "ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی پلانەکانی وەزارەتدایە بۆ پەرەپێدانی میکانیزمەکانی
کارکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە هاوڵاتییان دەکرێن".
باسی لەوەشکرد،
پشتبەستن بە سیستەمە ئەلیکترۆنییە نوێیەکان، رۆڵێکی کاریگەری دەبێت لە ئاسانکردنی
رێکارەکان و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و لۆد لەسەر فەرمانگەکانی دابەشکردنی خۆراک.
بەڕێوەبەری گشتیی
فەرمانگەی پلاندانان ئەوەشی خستە روو، وەزارەت بە پێی پلانێکی رێکخراو کار دەکات بۆ
فراوانکردنی مەودای ئەم خزمەتگوزارییانە بە شێوەیەکی پلەبەندی، تاوەکو سەرجەم لقەکانی
دابەشکردنی خۆراک لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەش بگرێتەوە.
وەزارەتی
بازرگانی بەردەوامە لە نوێکردنەوەی زانیارییەکانی کارتی بەشەخۆراک بە مەبەستی دڵنیابوونەوە
لە گەیشتنی بەشەخۆراک بەو کەسانەی کە شایستەی وەرگرتنین.