PM:09:38:12/02/2026
1912 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی ئەو کارمەندەی کارەبا کە بەهۆی قسەکانیەوە لەبارەی نرخی کارەبا رووبەرووی یاسا کراوەتەوە لەلایەن حکومەتەوە، دەڵێت جگە لە وتنی راستییەکی تاڵ و حاشاهەڵنەگر، ئەم گەنجە بەرێزە شتێکی تری نەوتووە، بۆ هەموو قسەکانی شایەنی رێزلێنانە نەک سزادان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، رێبوار ئەوڕەحمان، جێگری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی ئەو کارمەندەی کارەباوە باسی لەوەکرد، "ئۆفیسی یاسایی نەوەی نوێمان راسپارد هەموو ئامادەکارییەک بکەن بۆ بەرگریکردن لەم پیاوە حەقبێژە".
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "ئێمە هەرگیز حەقبێژان و بەرگریکاران لە خەڵکی کەمدەرامەت بەتەنها
جێناهێڵین و ئەوەی لەسەرشانمان بێت بەرامبەر ئەم گەنجە بەرێزە، چ ئێستا و چ لە
داهاتووش بەزیادەوە جێبەجێی دەکەین".
هاوکات داریوش عەلی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە
پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ پشتیوانی لە کارمەندەکەی وەزارەتی کارەبا دەکەین".
ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکرد، "لەگەڵ کارەبای ٢٤ کاتژمێریداین بەڵام دژی نرخە گرانەکەیین".
ئەوەش دوای
ئەوەی کارمەندێکی کارەبا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین لەکاتی دابەشکردنی پسوڵەی
کارەبادا لە لێدوانێکدا وتی، ئهو پاره زۆرهی هاتووهتهوه "دزییه"،
وتیشی "نوێنهری پرۆژهی رووناكی بێت حسابی دهكهین ئهو پارهیه
كردیه ئهوهنده چی دهڵێت به قسهی دهكهم، گهر وانهبوو با قهرهبووی
خهڵك بكهنهوه، ئهو پارهیه دادوهری تێدا نییه".
دواتر ئەو
كارمهندهی كارهبا له ئیدارهی راپهڕین رایگەیاند، ئەو قسانەی گرفتی بۆ
دروست کردووە و بانگ كراوهته فهرمانگهكهی و لێپرسینهوهی لهگهڵ كراوه و
داوایلێكراوه ڤیدیۆیهك بكات و داوای لێبووردن بكات.