سەردێڕ:

پارێزگاری هەولێر لەبارەی خۆپیشاندانەوە هۆشداری دەدات

PM:08:57:12/02/2026

2688 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری هەولێر هۆشداری توند دەداتە ئەو کەس و لایەنانەی بانگەشەی خۆپیشاندانی نوێ دەکەن و دەڵێت، هیچ پاساوێک بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان نەماوە و هێزە ئەمنییەکانمان دەستکراوە کردووە بۆ رێکاری توند بەرامبەر سەرپێچیکاران.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکدا روونکردنەوەی لەسەر گرژییەکانی هەفتەی رابردوو دا و ئاشکرای کرد، ئەو رووداوەی کرایە پاساوی خۆپیشاندانەکە، پەیوەندی بە خوێندنەوەی هۆنراوەیەکەوە هەبوو لەلایەن مێرمنداڵێکەوە لەکاتی گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆنراوەکە هی مێرمنداڵەکە نەبووە و خۆی و خانەوادەکەشی کە موسڵمانن، چەندین جار داوای لێبووردنیان کردووە.

سەبارەت بەو دەنگۆیانەشی کە باس لە ئەنجامدانەوەی خۆپیشاندان دەکەن لەلایەن چەند کەسێکی توندڕەوەوە، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی هەولێر جەختی کردەوە، "هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی ئەو کەسانە خۆپیشاندان بکەن، پۆلیس و ئاسایشمان دەستکراوە کردووە ئیجرائاتی توند بەرامبەر هەر کەسێک بکەن کە ئەو کارە ئەنجامبدات، چونکە بەبێ مۆڵەت رێگە بە هیچ خۆپیشاندانێک نادرێت لە هەولێر."













گەلەری